بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆر راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ی ئاب به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی دژه‌تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" دەزگاكەیان هێزی بەرجەستەكردنی سەروەریی یاسا و راپێچكردنی تاوانبارانە بۆ بەردەم یاسا، لە هەر شوێنێك تاوانباران خۆیان حەشار بدەن و بیانەوێت لە لێپرسینەوە و سزادان هەڵبێن، ئێمە راپێچی بەردەم یاسایان دەكەین". 

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

راگەیەندراوێك لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژە تیرۆری ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری، رایدەگەیەنین كە دەزگاكەمان هێزی بەرجەستەكردنی سەروەریی یاسا و راپێچكردنی تاوانبارانە بۆ بەردەم یاسا، لە هەر شوێنێك تاوانباران خۆیان حەشار بدەن و بیانەوێت لە لێپرسینەوەو سزادان هەڵبێن، ئێمە راپێچی بەردەم یاسایان دەكەین.

لەكاتێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر خۆی بە دوورگرتووە لەململانێ سیاسییەكان، بەڵام هەندێك كەس و تاقم بۆ مەرامی سیاسی، ناو و لۆگۆی دژە تیرۆر بەكاردەهێنن.

ئێمە رێگە بەچەواشەكاریی لەوجۆرە نادەین، لێكۆڵینەوەمان دەستپێكردووەو هەر كەس و تاقمێك تێوەگلابن، روبەڕوی یاسایان دەكەینەوە.


AM:10:26:05/08/2021