ڤیدیۆ.. لە قەزای خەبات بەهۆی خۆپیشاندانەوە ڕێگای (هەولێر - موسڵ) داخرا

ئەمڕۆ چوارشەممە بەشێک لە هاوڵاتیانی  گوندی باستام لە قەزای خەبات، لە دژی تێکدانی خانووەکانیان، لە خۆپیشاندانێك ڕێگای هەولێر موسڵیان داخست.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، دوای ئەوەی ژمارەیەك شۆفڵ و كارمەندی شارەوانی دەچنە گوندی باستام لە قەزای خەبات بۆئەوەی ئەو خانوانە بڕوخێنن كە بە زێدەڕۆیی دروستكراون، خەڵكی گوندەكە لە دژی تێکدانی خانووەکانیان، لە خۆپیشاندانێك بۆ ماوەی چوار کاتژمێر شاڕێگای نێوان (هەولێر و موسڵ و دهۆک)یان داخست. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، خۆپیشاندەران بە بەرد ڕووبەڕووی هێزەکە بوونەوە و تەقەکردن و گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هەردوولا ڕوویدا.


PM:04:45:18/08/2021