داعش مەزارگەی یەكێك لەنەوەكانی عومەری كوڕی خەتاب دەرۆخێنێت

گروپی داعش لەشاری موسڵ ئەمرۆ هەینی مەزارگەی كوڕەزایەكی عومەری كوڕی خەتاب، خەلیفەی موسڵمانان دەرۆخێنێت.

بەپێی هەواڵێكی سومەریە نیوز، چەكدارەكانی داعش بە نانەوە بۆمب لە مەزارگەی "سوڵتان عەبدوڵا كوڕی عاسم كوڕی عومەری كوڕی خەتاب" لە نەوەكانی خەڵیفەی دووی موسڵمانان لەموسڵ، مەزارگەی ناوبراوی بەتەواوی وێران كردوە.



PM:04:05:04/07/2014