لاهور شێخ جەنگی رای خۆی لەسەر چارەسەری سەربازی ئاشکرا دەکات


لەبارەی چارەسەکردنی کێشەکانی یەکێتی لە رێگای چەکەوە، لاهور شێخ جەنگی دەڵێت " بەکارهێنانی چەک جێگەی قبوڵکردن نییە".

لە وتەیەکیدا لە بەردەم ژمارەیەک لایەنگری، لاهور جەنگی رایگەیاند " کێشەکانی یەکێتی یان دەبێت لەرێگەی حزبەوە یان دادگاوە یەکلایی بکرێنەوە و بەکارهێنانی چەک جێگەی قبوڵکردن نییە".
  
لە درێژەی قسەکانیدا وتی"ئەگەر کێشەکان حزبین دەبێت لەرێگەی ئەنجومەنی سەرکردایەتییەوە یەکلایی بکرێنەوە".  
  
هەروەها وتیشی "ئەگەریش کێشەکە یاساییە و شتێک روویداوە و نەدەبوو رووبدات، ئەوە دەبێت لەڕێگەی دادگاوە یەکلایی بکرێتەوە".  
  
لاهور شێخ جەنگی جەختیکردەوە رێگەی تر قابیلی قبوڵ نییە کە "هێزی چەکدار بەرانبەر براکەی خۆت بەکاربهێنیت".  

ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ جارێکی تر هێزە ئەمنییەکانی گەمارۆی سەر گردی سەرچنار، شوێنی ماڵەکەی لاهور جەنگیان توند کردەوە.



PM:07:07:21/09/2021