ئه‌دهه‌م بارزانی هه‌ڵوێستی خۆی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق راگه‌یاند

ئەدهەم بارزانى پەیامێکی نوێی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاوکردەوە و دەڵێت" بێدەنگیم هەڵبژاردووە".

ئەدهەم بارزانى سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی لە شاری سلێمانی و ئامۆزای مەسعود بارزانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە ڕۆژانی ڕابردوودا و تائێستاش بەبەردەوامی، زۆر لە خوشک و برایانم، لەسەراسەری کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتیش، داوایان لێکردووم، کە ڕای خۆم لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رابگەیێنم".

ئەدهەم بارزانی باسی لەوەشکردووە: بەراشکاوی بۆ چوونی من لەو بارەوە ئەوەیە، کە دەبێ هەموو هاوڵاتیان سەربەست بن لە دەربڕینی بیروڕا و ئازادیش بن لە دەنگدان. ئەوەی کە پەیوەندی بە ڕای تایبەتیی من هەبێت ئەوەیە، کە لەو هەڵبژاردنەی پەرلەمانی عێراقدا، بێدەنگیم ھەڵبژادووە. 


PM:01:01:05/10/2021