ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگای سەرەکی نێوان (گەیارە ـ موسڵ) هەشت كەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، ئێوارەی ئەمرۆ سێشەممە رووداوێكی هاتووچۆ لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆری ئۆپڵ فیكترا لەسەر رێگای نێوان (گەیارە ـ موسڵ) نزیك كارگەی غازی عرێج ڕوویدا.
ئەوەشخراوەتەڕوو: بەهۆی ڕووداوەکە هەشت هاوڵاتی كە چوار گەنجی كوڕ و سێ منداڵ و ژنێك بوون گیانیان لەدەستدا.