سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا هاوکاری ئەو خێزانە بکات کە دوێنێ بە سکێک شەش منداڵیان بووە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشەممە، به نوێنه‌رایه‌تی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هاوكاری پێشکەشی ئه‌و خێزانه کرا كه دوێنێ له شاری هه‌ولێر شه‌ش منداڵیان به جارێك بوو".
لای خۆشییەوە دکتۆر شادان شێروان حەیدەری، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەولێر وتی" دوێنێ ژنێکی دووگیان بە یەکجار شەش منداڵی بوو، باری تەندروستی دایکەکە جێگیرە، بەڵام بارودۆخی منداڵەکان باش نییە کە بە پێنج مانگ و نیوی له دایكبوون و ڕه‌وشی منداڵه‌كان خراپن، تا ئێستا دوانییان گیانیان لەدەستداوە و چواریان لە ژیاندا ماوە".