ڕۆژنامەنووس (ئومێد بەرۆشکی) بۆ زیندانی چاكسازی گەورانی زەركا له‌ دهۆك گواسترایەوە

پارێزەری چالاکوانەکانی بادینان ڕایدەگەیەنێت" شەوی ڕابردوو ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشكی لە هەولێرەوە گواسترایەوە بۆ زیندانی دهۆك". 

بەشدار حەسەن پارێزەری چالاكوانەكانی بادینان لە لێدوانێكدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" شەوی رابردوو ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشكی گواسترایەوە بۆ زیندانی چاكسازی گەورانی زەركا لە دهۆك".

ئەوەشی خستەڕوو: ئومێد بەرۆشكی چەند دۆسێیەكی لە دژ تۆمار كرابوو و تێیاندا سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیی بەسەردا سەپێندراوە و بۆ تەواوكردنی ماوەی زیندانییەكەی گواستراوەتەوە بۆ دهۆك.

رۆژی ١٩ی ئەم مانگە کۆتا دانیشتنی دادگاییکردنی (بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی) بەڕێوەچوو، لە دانیشتنەکەدا بڕیاری ئازادکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی دەرچوو، بەڵام ڕۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکی بە تۆمەتی تەشهیرکردن سزای دوو ساڵی دیکەی لە دادگای دهۆک لەسەرە، بۆیە لە زینداندا مایەوە.


PM:05:07:31/10/2021