ڤیدیۆ.. بارگرژیی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە بەغدا روودەدات( نویکراوەتەوە)

دوا نیوەڕۆی ئەمرۆ هەینی لە خۆپیشاندانی بەغدا لە نێوان لایەنگرانی ئەو هێزانەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان رەتدەکەنەوە، لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی بەغدا رووبەڕووبوونەوە روویدا.

خۆپیشاندەران لەسەرەتادا بە بەردەوە هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکان لە دەروازەی ناوچەی سەوز، ئەو هێزانەش کە هێزی تایبەتن بۆ بەرگرتن لە خۆپیشاندان و مانگرتن لەرێگای دار و غازی فرمێسک رێژەوە بەرپەرچیان دانەوە.

لەگەڵ توندبوونەوەی پێکدادان خۆپیشاندەران هەوڵدەدەن لە رێگای هێزەوە بچنە ناوچەی سەوزەوە، هێزە ئەمنییەکانیش بە ئاسماندا تەقە دەکەن بۆ رێگری لێیان.

هەندێک ئاماری سەرەتای باس لە کوژرانی خۆپیشاندەران و برینداربوونی دەیان لە هێزە ئەمنییەکان هەیە.

چەند میدیایەکی عێراقی باس لەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکانی هەنگاو بەرەو ئەوە دەنێن حاڵەتی لە ناکاو لە دەروازەکانی ناوچەی سەوز و مەیدانی تەحریر رابگەیەنن.

ئەو لایەنانەی خۆپیشاندان دژی کۆمسیۆن و حکومەت دەکەن، ئەم هەینیەیان وەک دوا مۆڵەت داناوە بۆ وەلآمدانەوەیان.

لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ١٠ ی شترینی یەکەمی پەرلەمانی عێراق، ژمارەیەک هێز و میلیشیای نزیک ئێران ئەنجامەکانیان رەتکردەوەو دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.   



PM:03:58:05/11/2021