سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆدەبێتەوە

بڕیارە سبەینێ شەممە مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەسەر چەندین پرسی ناوخۆیی حزبەکە کۆبێتەوە. 

بە گوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، سبەینێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە شاری سلێمانی کۆدەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا تەوەری گرنگی ناوخۆی یەکێتی تاوتوێ دەکرێت. 

هەر بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە لە رۆژانی ئایندەشدا ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشیمانی کوردستانیش کۆبێتەوە.

دوێنێ مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی کۆبۆوە، لە کۆبونەوەکەدا بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا (لاهور جەنگی، ژینۆ محەمەد، شادمان مەلا حەسەن، ئاڵا تەحسین حبیب) دوربخرێتەوە، هەروەها ئەندامێتی (ئاراس جەنگی)ش بۆ ماوەی شەش مانگ هەڵپەسێردرا.

دوای زانیاری ئەو کۆبوونەوەیە، بورهانی سەعید سۆفی لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوە کرد کە کۆبوونەوەکە باسی خاڵێکی لەو شێوەیەی نەکردووەو هاوکات لابردنی هاوسەرۆکی یەکێتی و هاوڕێکانی بە ناشەرعی ناودەبات.



PM:09:01:05/11/2021