ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بەیانێکی توند لەسەر هێرشەکەی سەر کازمی دەردەکات و دوای بە سزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی دەکات.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا، كه هه‌ر ١٥ ئه‌ندامه‌كه‌ی واژۆیان كردوه به‌توندی سەركۆنەی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی له به‌غدا ده‌كه‌ن و، دەڵێن " پێویسته لێپرسینه‌وه‌ی توند له ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و هێرشه تیرۆرستیه بكرێت، هه‌روه‌ها پێویستیشه پلاندانه‌ر و پشتیوانانی ئه‌و هێرشه‌ش بدۆزرێنه‌وه و راده‌ستی دادگا بكرێن، بۆئه‌وه‌ی سزای یاسایی خۆیان وه‌ربگرن".
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوه‌ده‌وڵه‌تی جەختیان لەسەر پێویستیی ده‌ستگیركردنی ئەنجامدەران و ڕێکخەران و پاڵپشتیكارانی ئه‌و هێرشه "تیرۆرستیه" كرده‌وه.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه لە رێگای فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشکرایە سەر مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و هەوڵی کووشتنیان دا.