شاندێکی باڵای یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بەغدایە و بڕیارە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆببێتەوە.
ئەمشەو میدیای فەرمی یەکێتی ڕایگەیاند" بۆ ھەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسیی پاش ھەڵبژاردنەکانی ئەم دواییەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بیروڕا گۆرینەوە لەسەر ئاراستەی ھێز و لایەنەکان و ژینگەی تەوافوق بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو چوونەتە بەغدا".
ئاماژەی بەوەشکردووە" شاندەکەی یەکێتی لە ئەندامانی سەرکردایەتی پێکدێت و هەریەک لە خالد شوانی، دکتۆر مەجید حەمەئەمین و رێبوار تەھا، پێکهاتوون".
رۆژی ٤ی ئەم مانگە شاندێکی پارتی بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری چووە بەغدا و رۆژی دواتر کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عێراق دەستیپێکرد.