بانکی ناوەندی هۆشداری لە بەکارهێنانی دراوە ئەلکترۆنییەکان دەدات

لە بارەی دراوە ئەلیكترۆنیەكانەوە، بانک ناوەندی عێراق، رایگەیاند " مامەڵەکردن لە عێراق بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە مەترسییان لەسەرە".

لە راگەیەندراوێکدا بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند "بانکی ناوەندی لە نزیکەوە و بەوردی چاودێری مامەڵەکردن و ئاڵوگۆڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکات لە ناوخۆی وڵاتدا".

 بانک ناوەنی ئەوەشی خستۆتەڕوو کە بەھۆی نەبوونی ھیچ رێکخستن و یاسایەک و چاودێریکردنێکی یاسایی و ھونەری لە عێراقدا، مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە مەترسییان لەسەرە. هەروەها پێشوایە، ئەوانەی مامەڵە بەو جۆرە دراوەوە دەکەن لە روی یاساییەوە رێگەپێدراونین و ھیچ یاسایەکیش نییە پارێزگارییان لێبکات.

 بانکی ناوەندی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە نەبوونی یاسایەک بۆ رێکخستن و پاراستنی دراوە ئەلکترۆنییەکان لە ناوخۆیی عێراقدا کاریگەری نەرێنی لێدەکەوێتەوە.



AM:09:50:12/11/2021