قوباد تاڵەبانی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی سڵێمانییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێکدا کە بەبۆنەی یادی دامەزراندنی سلێمانییەوە دەڵێت " سلێمانی بێخاوەن نییە"

ئەمشەوی شەممە لەسەر یەکشەمە ١٣ی تشرینی دووەم، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بەبۆنەی یادی ٢٣٧ ساڵەی دامەزراندنی سلێمانییەوە بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی بەمشێوەیەیە..

"یادی ٢٣٧ ساڵەی دامەزراندنی شاری شاران لە هەموو لایەک پیرۆزبێت، ئیتر کاتی ئەوە هاتووە سلێمانی و دەسەڵات ئاشت ببنەوە، ئاشتبوونەوەش بە خزمەتکردنی شارەکە و بەڕێزگرتنی تاک بە تاکی هاوڵاتیان و دانیشتوانەکەی دەبێت".
"چیتر پۆست و بەرپرسیارێتی ئیمتیاز نییە، بەڵکو بۆ خزمەتکردنە. لەمەودوا ئەوانەی بەرپرسیارێتییان پێ دەدرێت دەبێت خۆیان بە خزمەتکاری خەڵکی ئەم شارە بزانن، سلێمانی بێخاوەن نییە، شاری شاران بووە و هەر واش دەمێنێت".
"بەڵێن دەدەین جوانترین نمونەی خزمەتگوزاری بەم شارە خۆشەویستە پێشکەش بکەین و ناو و ناوبانگ و پێگەی ئەم شارە وەک پێشەنگی کاری هونەری و رۆشنبیری بەرز راگرین".

 



PM:11:39:13/11/2021