پارێزگارى هەولێر: خاوەنی ئەو کافتریایەى سرودى بەعسى لێدابوو دەستگیرکرا

پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت" ئەو کافتریایەی‌ (سروودی‌ بەعسی‌) لێدابوو بڕیار درا کە دابخرێت و خاوەنەکەی‌ دەستگیر بکرێت". 

نوسینگەى پارێزگارى هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" کافتریایى (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر بە ئاشکرا سرودى ڕژێمى بەعسی پەخشکردوە، بۆیە پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا خاوەنەکەى دەستگیربکرێت و کافتریاکەش داخراوە".

ئەوەشی خستەڕوو: هاوڵاتییان و هاوشاریانى سنورى پارێزگاکەمان دڵنیادەکەینەوە، ئەوانەى ئەمجۆرە کارانە دەکەن، بەمەبەست و دور لە هەمو بەهایەکى نیشتیمانى و نەتەوەیی و پیرۆزى خوێنى شەهیدان و تێکۆشانى گەلەکەمان کار دەکەن، کە تەنها مەبەستیان ناڕەحەتکردنى هاوڵاتییانە، بۆیە بە هیچ شێوەیەک لێیان قبوڵناکرێت و ڕووبەڕووى ڕێکارى یاسایی و سزادان دەکرێنەوە.


AM:10:52:17/11/2021