ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناو بازاڕی شاری رانیە ناوەندی ئیدارەی راپەڕین لە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان خۆپیشاندانی هاوڵاتییان بەڕێوەچوو.
بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەهۆی گرفت و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان لە نێو بازاڕی شاری رانیە خۆپیشاندانی هاووڵاتیان دەستیپێكردەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هێزێكی زۆری ئەمنی لە ناو شاری رانیەدا بڵاوەی پێكراوە و گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكاندا دروستبوو.