نرخی ئەمڕۆی دراوە بیانییەکان

بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار هاوشێوەی دوێنێ دوو شەممەیەو گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نەهاتووە، بەلآم لیرەی تورکی بەردەوامە لە دابەزین.

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار دینار.
- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ هەزار و ٢٥٠ دینار.
- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٩٦ هەزار و ٣٥٠ دینار.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١١ هەزار و ٤٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١١ هەزار و ٨٠٠ دینار بوو.
- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزار و ٤٦٠ دینار.
- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤١٨ هەزار دینار.



AM:10:50:30/11/2021