وەزیری ناوخۆی هەرێم لەبارەی کوژرانی موراد کانی کوردەیی هەڵوێستی فەرمی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت" ڕووداوەکانی سلێمانی و ڕانیە پێویستی بە لێکۆڵینەوەی جدی هەیە".
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا دەربارەی کوژرانی موراد کانی کوردەیی کە ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ بوو، ڕایگەیاند" ئەو ڕووداوانەی بە گشتی لە سلێمانی دەگوزەرێن بەوەی ڕانیەشەوە هەموویان پێویستیان بەوەیە کە لێکۆڵینەوەی جدییان لەسەر بکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو، لێكۆڵینه‌وه له‌ڕوداوه‌كه‌ی ڕانیه‌و له‌و توندوتیژیانه‌ش ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه به‌كارهێندراون.
لەبڤارەی خۆپیشاندانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی هەرێم وەزیری ناوخۆی هەرێم وتی" ئێمە وەک حکومەتی هەرێم دژی هەموو جۆرە توندوتیژییەکین و لەگەڵ ئەوەین کە هەموو کەس خۆپیشاندانی مەدەنیانە بکات و توندوتیژی لە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەرانیش ڕەتدەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشكرد، ده‌بێت لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه پێكبهێندرێت بۆچی خۆپیشانده‌ران و خۆپیشاندانی خوێندكاران هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر شوێنێكی گشتی وه‌ك كتێبخانه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌و بنكه‌ی كارتی نیشتیمانی لێكه‌وتۆته‌وه ده‌بێت ئیجرائات بكرێت.