وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم وەڵامی پەرلەمانتارێکی پارتی دەداتەوە

وتەبێژی جێگری سەرۆکى حکومەتی هەرێم لە ڕوونکردنەوەیەکدا وەڵامى پەرلەمانتاری پارتى هێڤیدار ئەحمەد دەداتەوە و رایدەگەیەنێت" قسە‌كانی ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ دوورن لە‌ ڕاستییە‌وە‌ و بێ ئاگای و بێ توانای خۆی سە‌لماندووە‌ لە‌و لێدوانە‌یدا‌".

سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی فە‌رمی جێگری سە‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رونکردنەوەیەکدا باسی لەوەکردووە" ھێڤیدار ئە‌حمە‌دی پە‌رلە‌مانتار، لێدوانێكی داوە‌ و ناوی تیمی یە‌كێتی لە‌ حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان ھێناوە‌، بۆ ھە‌موو لایە‌كی روندە‌كە‌ینە‌وە‌ قسە‌كانی ئە‌و پە‌رلە‌مانتارە‌ دوورن لە‌ ڕاستییە‌وە‌ و بێئاگایی و بێ توانایی خۆی سە‌لماندوە‌ لە‌و لێدوانە‌یدا‌".

ئەوەشی خستەڕوو، داتا و ئامارە‌كانی سە‌لمێنە‌ری ئە‌وە‌ن كە‌ ئە‌و ‌پەرلەمانتارە‌ ھیچ زانیارییە‌كی دروستی نییە‌ و کەس لێدوانە‌كانی بە‌جددی وەرناگرێت، چونكە‌‌ زو زو پە‌نا دە‌باتە‌ بە‌ر موزایە‌دە‌ و دوبارە سەلماندی کە ئە‌و پەرلەمانتارێکی فاشلە. 

ڕوونکردنەوەکەی وتەبێژی جێگری حکومەتی هەرێم لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لە لێدوانێکدا رایگەیاند" داهات لە پارێزگای سلێمانی کۆناکرێتەوە بۆیە موچە بە سستی دابەش دەکرێت، قوباد تاڵەبانیش ئەوەی بە تیمی پارتی لە حکومەت وتوە". 

پەرلەمانتارەکەی پارتی باسی لەوەشکرد، حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڕى (٢٠) ملیار دینارى ته‌رخانكردوه‌ بۆ شه‌قامى (١٠٠) مه‌تری سلێمانى‌ و تائێستا ته‌نها یه‌ك ملیار دینار دراوه‌ته‌ كۆمپانیاى جێبه‌جێكار و پاره‌كه‌ى ترى دیارنییه‌. 


PM:05:14:30/11/2021