پارتی هەڵوێستی خۆی لەبەرامبەر کەمبوونەوەی کورسییەکانی ڕاگەیاند

مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "دوو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دوو کاندیدی پارتی بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون."

 

ئەمرۆسێشەممە ٣٠ تشرینی دووەم، مەحمود محەمەد وتەبێژی پارتی راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند "دوو کورسی کە ئیستحقاقی یاسایی دوو کاندیدی پارتی بوون لە پارێزگاکانی ھەولێر و نەینەوا بەتاڵان بردراون و وتیشی  لە دوای کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ھەڵوێستی پارتی لەبارەی ئەم کارە ناڕەوایە رادەگەیەنین."

 

ئەمڕۆ کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئەنجامى کۆتایى هەڵبژاردنی پێشوەختەى راگەیاند" کورسی هەندێک لە لایەنەکان بەپێی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان ، رەوتی سەدر ٧٣ کورسی، هاوپەیمانی تەقەدوم ٣٧ کورسی، هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ٣٣ کورسی، پارتی ٣١ کورسی، هاوپەیمانی کوردستان ١٧ کورسی، هاوپەیمانی فەتح ١٧ کورسی، جوڵانەوەی نەوەی نوێ ٩ کورسی، یەکگرتووی ئیسلامی چوار کورسی و کۆمەڵی دادگەری یەک کورسی".

 

 



PM:09:01:30/11/2021