لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە (٦٠٠) هاوڵاتی مەدەنی لە عەفرین کوژراون

دوای داگیرکردنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان لە لایەن چەکدارانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا، لە ماوەی کەمتر لە چوار ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە (٦٠٠) هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و نزیکەی نۆ هەزرا کەسیش رفێنراون و تائێستا چارەنوسیان نادیارە. 

بەگوێرەی ئامارەکانی مافی مرۆڤی رۆژئاوای کوردستان، پاش داگیرکردنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان لە ٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ لە لایەن چەکدارانی سووپای تورکیا هەتا ئێستا (٦٨٦) هاوڵاتی مەدەنی بە دەستی هێزە چەکدارەکان کوژراون.

ڕوونیشیکردەوە، پێش داگیرکردنی عەفرین (٩٦٪)ی دانیشتووانەکەی کوردبوون، بەڵام ئێستا ڕێژەی کورد لەو شارە تەنها (٢٣٪ـ)ە، هاوکات لە کۆی (١٥) هەزار عەلەوی تەنها (٢٠٠) کەس، لە (٢٥) هەزار ئێزدی تەنها دوو هەزاریان لە عەفرین ماون.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر لەو ماوەیەدا هەشت هەزار و (٤٥٥) کەس لە شاری عەفرینی رۆژئاوای کوردستان رفێنراون.

عەفرین شارێکی ڕۆژاوای کوردستانە، کە کەوتۆتە پارێزگای حەلەب، ئەم شارە لە سنووری باکووری ڕۆژاوای سووریا و لە ناوچەیەکی کوێستانی بە ناوی کرمانج هەڵکەوتووە، بەرزترین کێوی ئەم مەڵبەندە، کێوی ھەوارەیە، کە بەرزییەکەی لە ئاستی دەریا (١٢٠٠) مەترە، دانیشتووانی عەفرین کوردن و بە زمانی کوردیی باکووری قسە دەکەن، زۆربەی خەڵکی ئەم ناوچەیە موسڵمانی شافعین، لە چەند گوندی ئەم ناوچەیە زەردەشتی و عەلەویش نیشتەجێن.

بەڵام لە ڕۆژی ١٨ی ئازاری ٢٠١٨ وه‌ سوپاى تورکیا ئۆپه‌راسیۆنى بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى کوردستان ده‌ستپێکردووه‌، کە بەوهۆیەوە دۆخی ئەمنی شارەکانی رۆژئاوا تائێستاش جێگرنیە.


PM:01:55:10/12/2021