ئومێد خۆشناو ئاگاداییەک دەداتە زیان لێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر

پاریزگاری هەولێر هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، لە لافاوەکەدا هەر بەڵگە نامەیەکی فەرمی هاوڵاتیان زیانی بەر کەوتبێت بەبێ ئەوەی هیچ تێچویەک بدات بۆی دروست دەکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەک شەممە، پارێزگای هەولێر رایگەیاند، "سەرجەم هاوڵاتیان و زیانلێکەوتوانی لافاوەکەی هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، کە بە بڕیاری وەزیری ناوخۆی هەرێم، هەر هاوڵاتییەک ساڵانه‌ و مۆڵه‌تی شۆفێری و تابلۆی ئۆتۆمبێل و تاپۆى خانوو و گرێبەستى هاوسەرگیرى و ناسنامەى بارى شارستانى و رەگەزنامە و پاسپۆرت و کارتى نیشتیمانى و کارتى زانیارى و پسوڵەى خۆراک و هەر بەڵگەنامەیەکى ترى فەرمى حکومى به‌هۆی لافاوه‌وه‌ ونبووە یاخود زیانى پێگەیشتووە و تێکچووبێت، قەرەبوو دەکرێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ تێچوویەک بدات."

لە ڕاگەیاندراوەکەی پارێزگاری هەولێر هاتووە، مەرجی قەرەبوو کردنەوەی بەڵگەنامەکان ئەوەیە لە کاتی سەردانیکردنی هاوڵاتییان بۆ فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکان پشتگیرییەکی ناحییە یان قائیمقامیەتەکان و بەڕێوەبەرایەتی قەیرانەکانى لە پارێزگای هەولێرى پێبێت و تێیدا دیاری بکرێت کە زیانەکان بەهۆی لافاوەوە بووە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت کە پێبج شەممە ١٦ی کانوونی یەکەم، بەهۆی باران بارینی بەلێزمە وە لافاو دروست بوو بەشێکی زۆر لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر زیانێکی زۆری گیانی و ماڵیان بەرکەوت هەر بەهۆی لافاوەکەوە ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا تا ئێستا تەرمی دووان لە قوربانیان نەدۆزراوەتەوە.



PM:04:13:19/12/2021