بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت" ئەمە کۆتا مانگی ناردنی (٢٠٠) ملیارەکە بوو، هەرچەندە من حه‌زناكه‌م خه‌ڵك بێ ئومێد بكه‌م، جابۆیه پێویست به‌وه ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر خه‌می خۆیشی نه‌خوات خه‌می ئه‌و خه‌ڵكه ڕه‌ش و ڕووته‌ی هه‌رێمی كوردستان بخوات و جووڵه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكات".
فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ئه‌و (٢٠٠) ملیاره بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكیش لێی تێك نه‌چێت و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئه‌و ڕاستیه بزانێت پێشینەکە( دوو سەد ملیارەکە) بۆ ئه‌وه بوو هه‌تا ئه‌وكاته‌ی ده‌گه‌نه ئه‌نجامێك ئینجا دواتر ته‌سویه‌ی سلفه‌كان ده‌كه‌ن ئه‌وه له‌ڕووی ژمێریارییه‌وه وایه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ر نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام واته له‌و ماوه‌یه‌دا من زۆریش قسه‌مكرد كه پێویست ده‌كات بگه‌نه ده‌رئه‌نجامێك، چونكه ئه‌و ڕێككه‌وتنه ده‌كرێت ته‌گه‌ره‌ی تێبكه‌وێت به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام ئه‌وه بوو كه ئێستا حكومه‌تی عێراق پێشینه‌كه‌ی بڕی".
فازڵ نەبی ئەوەشی خستەڕوو، (٢٠٠) ملیارەکەیان بەداخەوە ڕاگرتووه، هەرچەندە من حه‌زناكه‌م خه‌ڵك بێ ئومێد بكه‌م، به‌ڵام به داخه‌وه ئێستا وه‌ستاوه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا مووچه‌ی مانگی (١١)ی به ته‌واوه‌تی نه‌داوه جا بۆیه پێویست به‌وه ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌گه‌ر خه‌می خۆیشی نه‌خوات خه‌می ئه‌و خه‌ڵكه ڕه‌ش و ڕووته بخوات و جووڵه‌یه‌كی جددی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكات.
بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عیراق باس لەوەش دەکات، نابێت وەفدی جارەکانی پشووتر بچنەوە بەغداد، چونکە ئەگەر هەمان وەفدی پێشوو بچنەوە بەغداد ئەوا ئه‌وه رووده‌دات كه ئێستا روویداوه و (٢٠٠) ملیاره‌كه ڕاوه‌ستاوه و هیچ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان نایه‌ت.
لەبارەی دۆخی مووچەخۆران لە ساڵی داهاتوو فازڵ نەبی ئاماژەی بەوەکرد، بەگوێرەی ئەو زانیاریەی هەمە بارودۆخەكە باش نابێت، بۆیە هەرێمی كوردستان دەبێت خەم لەخۆی بخوات و دەبێت مشوری ئەو خەڵكە ڕەشو ڕووتەی خۆی بخوات.