چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر سوپای عێراق کوژراو بریندار هەیە

چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر سوپای عێراق و بەهۆیەوە سێ سەربازی سوپا کوژراون و سیانی دیکە برینداربوون.

ئەمڕۆ ٢٨ی کانوونی یەکەم، نیهاد محەمەد وتەبیژی پۆلیسی دیالە باسی لەوەکرد، ئیوارەی ئەمڕۆ چەكدارانی داعش لەسنوری نیوان دەشتی عوزیم و حەمرین نزیك بە ویستگەی غازی بەرەنگاری سوپای عێراق بوونەتەوە و بەهۆیەوە سێ سەربازی سوپا کوژراون و سیاسی دیکە بریندارن.

ڕاشیگەیاند "سێ کوژراو لە چەکدارانی داعشدا هەیە، ماوەی سێ رۆژە لە سنوورەکەدا دەستیان کردووە بە ئۆپەراسیۆن دژبەچەکدارانی داعش".

ئەمە لەکاتێکدایە دوێنێ شەو ٢٧ی کانوونی یەکەم، لە پارێزگای سەڵاحەدین چەکدارانی داعش هێرشیانکردە سەر پۆلیسی سەڵاحەدین و سێ کوژراو و چوار برینداری لێکەوتەوە.

 

 



PM:10:05:28/12/2021