ئاماری قوربانیانی کورد بەدەستی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوکرایەوە

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماری قوربانیانی کوردی بەدەستی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ٢٠٢١ بڵاوکردەوە.

دەقی بڵاوکراوەکەی ڕێکخراوی هەنگاو بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

 

چەند کورد کوژراون و چەندیش لە سێدارە دراون؟

ئاماری قوربانیانی کورد بەدەستی ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی 2021 دا.

 

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ساڵی ٢٠٢١دا، ٤٨ هاووڵاتی کورد لە ئێران لە سێدارە دراون.

 

لە ساڵی ڕابردوود، ٢١٥ کۆڵبەرو کاسبکارو ٣٠ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و ٤٣ هاووڵاتیش بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بوونەتە قوربانی.

 

١٤٠ کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران و تورکیاو عێراق کوژراون، ١٣٤ یان بە تەقەی هێزەکانی ئێران کوژراون.

 

١٨ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان لە ئێران گیانیان لە دەست داوە

 

لە ساڵی ٢٠٢١دا ٣٠ هاوڵاتی مەدەنی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران  بوونەتە قوربانی کە ١٣ کەسیان گیانیان لە دەست داوەو ١٧ کەسیان بریندار کراون.

 

 



PM:11:06:31/12/2021