دهۆک.. شەڕ لە نێوان دوو دراوسێدا ڕووی داو کوژراو برینداری لێکەوتەوە

وتەبێژی پۆلیسی دهۆک ئاشکرایکرد، بەهۆی دروست بوونی شەڕ لە نێوان دوو خێزاندا کە دراوسێ بوون، کەسێک کوژراو کەسێکی تریش بریندار بوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢ی کانوونی دووەم، هێمن سولەیمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند " کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای بەردەڕەش لەسەر شوێنی راگرتنی ئۆتۆمبێل، شەڕ لە نێوان دوو خێزاندا دروستبوو کە هەردوولایان دراوسێی یەکدی بوون".

وتیشی " لە ئاکامی شەڕ و پێکدادانەکەی نێوان ئەو دوو خێزانە هاوڵاتییەکی تەمەن ٣٥ ساڵ کوژرا و برایەکی ناوبراویش برینداربووە، دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە".

 

 



PM:06:09:02/01/2022