کۆمه‌ڵێک زیندانی که حوکمی له سێداره‌دانیان هه‌یه له گرتووخانه‌ی فیدراڵی سوسێ ئاگر له‌هۆڵێک به‌رده‌ده‌ن تا هه‌ڵبێن، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کانی زیندانه‌که کۆنترۆڵێ رووداوه‌که ده‌که‌ن.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئه‌منی به سپی میدیای راگه‌یاند شه‌وی رابردوو 14ی ته‌موز له گرتووخانه‌ی سوسێ ژماره‌یه‌ک زیندان که حوکمی له‌سێداره‌دانیان هه‌یه، ئاگر له هۆڵێکی زیندانه‌که به‌رده‌ده‌ن تا بارودۆخی زیندانه‌که بشێوێت و دوای هه‌ڵبێن، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کانی زیندانه‌که کۆنترۆڵی ئاگه‌ره‌که ده‌که‌ن ناهێڵن زیندانه‌کانیش هه‌ڵبێن.
ئه‌وه سه‌رچاوه‌یه وتی به‌هۆی دووکه‌ڵی ئاگره‌که‌وه ژماره‌یه‌ک زیندانی دووچاری ته‌بگه‌نه‌فه‌سی هاتوون، به‌ڵام گه‌یه‌نراوه‌نه‌ته نه‌خۆشخانه‌و چاره‌سه‌ریان بۆ کراوه.
گرتووخانه‌ی سوسێ و گرتووخانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، دوو گرتووخانه‌ن سه‌ر به حکومه‌تی فیدراڵن له‌به‌غدا و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو زیندانی حوکدراوی تێدایه به تۆمه‌تی "تیرۆر".