کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال: بەرهەمهێنانی غاز لە هەرێم زیادیكردووە

کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال لەبارەی بەرهەمهێنانی غاز رایدەگەیەنن" لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا ئاستی بەرهەمێنانی غاز لە هەرێمی کوردستان بەڕێژەی (50%) زیادیکردوە و لەئێستادا ئاستی بەرهەمێنانی رۆژانە گەیشتوەتە (452) ملیۆن پێ سێجا غاز". 

لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا کە وێنەیەکی بۆ ماڵپەڕی (سپی) نێردراوە هەردوو کۆمپانیای دانەغاز و نەوتی هیلال کە لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی غازی هەرێم کاردەکەن باس لەوە دەکەن، دوای ئەوەی چەندین چاکسازی لە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی غازی هەرێم و بەتایبەت کێڵگەی غازی خۆرمۆر ئەنجامدرا، ئاستی بەرهەمهێنانی غاز لە رۆژانە (305) ملیۆن پێ سێجاوە لە ساڵی (2018)دا، لە ئێستادا (50%) زیادیکراوە و  ئاستی بەرهەمێنانی غاز گەیشتوەتە رۆژانە (452) ملیۆن پێ سێجا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" هەردوو کۆمپانیا لە کێڵگەی غازی خۆرمۆر و چەمچەماڵدا کاردەکەن بۆ دابینکردنی غاز بەمەبەستی بەرهەمهێنانی کارەبای هەرێمی کوردستان، هەروەها لەو ماوەیەدا نزیکەى (16000) بەرمیل کۆندێ سەیت و (1000) تۆن غازى شل لە ڕۆژێکدا بەرهەمهێنراوە".

ئەوەشیان خستەڕوو، پرۆسەى سەرکەوتووى ئەم چاکسازیانە بە پرۆژەى فراوانکارى KM250 پاڵپشتى دەکرێت لە کێڵگەکە کەلە ئێستادا لە جێبەجێکردندایە، بەتەواوبوونیشى لە نیسانى (2023) بەرهەمهێنان بە ڕێژەى (55%) بە رزدەبێتەوە و دەگاتە (700) ملیۆن پێ سێجا.


AM:09:21:12/01/2022