مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە بۆ یەکلاییکردنەوە کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار

ئەمشەو مەکتەبی سیاسی لە دەباشان لە کۆبوونەوەدایە بۆ یەکلاییکردنەوەی کاندیدی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند کە لە ئێستادا مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە بۆ بڕیاردان لەسەر کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

ئەو کۆبوونەوەیە دوای گەڕانەوەی وەفدی یەکێتی لە بەغدا دێت کە بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی و ئەندامێتی هەریەک لە عیماد ئەحمەد و قادر عەزیز و عەدنانی حەمەی مینە، بۆ پرسی یەکلاییکردنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران چووبوونە پایتەخت.

تا ئێستا مەکتەبی سیاسی یەکێتی بڕیاری لەسەر هیچ کاندیدێک نەداوە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، لە کاتێکدا کە هەریەک بەرهەم ساڵح سەرۆکی ئێستاو، لەتیف رەشید کادری دیاری یەکێتی خۆیان بۆ ئەو پۆستە کاندیدکردووە.  



PM:09:08:15/01/2022