وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی
هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، پاڵپشتی دارایی خوێندكاران لە قۆناغی كۆتاییدایە و
چاوەڕوان دەكرێت بەمنزیكانە خەرج بكرێت.
د. ئارام محەمەد قادر وەزیری وەزیری خوێندنی باڵا
و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت
بە دەرماڵەی خوێندكاران ڕایگەیاند، ئەوەی بڕیاری لێدراوە بەناوی پاڵپشتی داراییەوە
بۆ خوێندكاران خەرج دەكرێت و لەماوەی ئەمساڵی خوێندندا دابین دەكرێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، پڕۆسەكە قۆناغی باشی بڕیوە و هیچ كۆسپێك لەسەر ڕێگەیدا
نییە و بەزووترین كات دەچێتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە.
لە مانگی ١١ی ساڵی رابردوو بەشێكی زۆر لە خوێندكارانی
زانكۆ و پەیمانگەكان دژی نەمانی دەرماڵە خۆپیشاندانیان سازكرد و دواجار حكومەتی هەرێم
بڕیاریدا مانگانە پاڵپشتی دارایی بۆ ئەو خوێندكارانەی كەمدەرامەت خەرج بكات.