"سەدر و بارزانی رێككەوتون بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی هاوپەیمانی سێقۆڵی"


نووسینگەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاندووە، موقتەدا سەدرو مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان رێككەوتوون بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوەی سێقۆڵی هاوپەیمانییەكەیان.


نوسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر لە نەجەف رایگەیاند "سەدرو بارزانی رێككەوتون لەسەر پێویستی ئەنجامدانی كۆبونەوەی هێزەكانی هاوپەیمانی سێقۆڵی نێوانیان لەچەند رۆژی داهاتودا".

هەریەك لە موقتەدا سەدر و بارزانی و محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر، كە سێ براوەی سەرەكی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقن لە پێكهاتەی شیعە و سونە و كورد، هاوپەیمانیان پێكهێناوە و لەسەر ئەو بنەمایەش سەرۆكی پەرلەمانی عێراق درایەوە بە محەمەد حەلبوسی.

ئەوەش لە كاتێكدایە تائێستا سەرۆك كۆماری عێراق كە پشكی كوردە هەڵنەبژێردراوە و دادگای فیدراڵیش فرۆشتنی راستەوخۆی نەوتی لەلایەن هەرێمەوە رەتكردەوە.



PM:05:18:17/02/2022