رێبەر ئەحمەد دوای بوونی بە كاندیدی هاوپەیمانی سێقۆڵی چی وت؟


رێبەر ئەحمەد، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستان دوای بوونی بە كاندیدی هاوپەیمانی (رزگاریی نیشتمانی) بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاند "پێدانی ئەو متمانەیە بۆ من جێگەی شانازییە".

رێبەر ئەحمەد لە توێتێكدا لە تویتەر نووسیویوتی "بەدەستهێنانی متمانەیە هاوپەیمانی رزگاریی نیشتمانی و ناساندنم وەك كاندید بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار، بۆ من جێگەی شانازییە".

ناوبراو وتوشیەتی "كار لەپێناو چەسپاندنی بنەماكانی دەوڵەتی دامەزراوەیی هاوچەرخ دەكەم كە لە ئاست خواست و داواكاری هاوڵاتیاندا بێت".

ئەمشەو رەوتی سەدر و سوننەكان و پارتی دیموكراتی كوردستان، هاوپەیمانی (رزگاری نیشتمانی)یان راگەیاند و گەورەترین كوتلەی پەرلەمانین، بڕیاریشە رۆژی شەممەی داهاتوو دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بكرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار.



AM:12:13:24/03/2022