سەدر بۆ په‌رله‌مانتارانی سه‌ربه‌خۆ: ئەگەر شەممە ئامادە نەبن كۆتایی ئەنجوومەنی نوێنەرانە

سەرۆكی ڕەوتی سەدر ڕایدەگەیەنێت" هەر پەرلەمانتارێك بەشداری دانیشتنەكەی شەممە بكات و دەنگیش نەدات ئەوە سەربەخۆیە".

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر لە تویتێكدا بۆ پەرلەمانتارە سەربەخۆكان نووسیویەتی" چاوەڕوانی پەرلەمانتارە سەربەخۆکانین هیوامان بەوان و ئۆپۆزسیۆنە نیشتیمانییەکانە، لەپێناو گەلەکەیاندا بە هێمنانە حکومەتی زۆرینەی چاکسازی پێکبهێنین". 

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، ئەوەی شەممە ئامەدە بێت ئەگەر دەنگیش نەدات ئەوە بە ڕاستی سەربەخۆیە، ئەوەشی ئامادە نەبێت، ئەوا کۆتایی ئەنجومەنی نوێنەرانە.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە پێناوی حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی، دانیشتنی شەمەی پەرلەمان مەگۆڕنەوە بە دەستكەوت و دەعوەت.

بڕیارە سبەینێ كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدا بە كاندیدانی سەرۆك كۆمار و سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بەڕێوەبچێت. 


AM:09:12:25/03/2022