٦٢ ئەندام پەرلەمانی هاوپەیمانی سیادە بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکەن

سبەی هاوپەیمانی سیادە کە بەشێکە لە هاوپەیمانی رزگاری نیشتمان سبەی بە ٦٢ ئەندام پەرلەمان بەشداری کۆبوونەوەی تایبەتی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەن.

مشعان ئەلجەبوری پەرلەمانتاری ناسراوی هاوپەیمانی سیادە ئاشکرایکرد کە ئەمشەو هاوپەیمانییەکە کۆبوونەوەیەکیان سازکردووە کە ٥٦ ئەندام پەرلەمان بەشداربوون.

ئەو پەرلەمانتارە دەشڵێت" کۆبوونەوەکە بەسەرۆکایەتی جەنجەر و حەلبوسی بووە، ٦ ئەندام پەرلەمان بەشدارنەبوون کە ٤ دواکەوتوون لەبەرئەوەی لە پارێزگاکانەوە هاتوون، ١ پەرلەمانتار مۆڵەت و ١ پەرلەمانتار نەخۆش بووە".
  
مشعان جەبوری ئاشکرای دەکات کە سبەی شەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار هەر ٦٢ ئەندام پەرلەمانەکەی هاوپەیمانی سیادە بەشداری کۆبوونەکە دەکەن.



PM:11:47:25/03/2022