ئومێد خۆشناو بڕیارێكی یانەی هەولێر هەڵدەوەشێنێتەوە


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بڕیارێكی یانەی هەولێری سەبارەت بە  فرۆشتنی بلیتی بە هاندەران بۆ چوونە ناو یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری هەڵوەشاندەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە نووسراوێكدا بۆ یانەی هەولێر رایگەیاندووە "بڕیار درا بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێكی یانەی وەرزشی هەولێر لەبارەی دیاریكردنی نرخی بلیتی ئامادەبوونی هاندەران لە یاریگای شەهید فەرەنسۆ هەریری".

ناوبراو ئاماژەی بە هۆكاری دەركردنی بڕیارەكە كردووە و وتویەتی "لەبەرئەوەی هاندەران كۆڵەكەی سەركەوتن و دەستكەوتەكانی یانەی وەرزشیی هەولێرن، بۆ سەرخستن و بەردەوامیدان ئەم بڕیارەیان داوە".



PM:07:22:12/04/2022