بابل.. بەهۆی رووداوێکی سەختی هاتووچۆ (١١) کەس گیانیان لەدەستدا

شەوی رابردوو لە پارێزگایەکی عێراق ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێکدادان ڕوویدا، کە بەهۆیەوە (١١) کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی تریش بریندار بوون.
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لە پارێزگای بابل و لەسەر ڕێگەی نێوان (بەغداد- حللە) لە ناوچەی تونس دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و لە ئاکامدا (١١) هاوڵاتی گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسیش برینداربوون". 
  
ئەوەشی خستەڕوو، رووداوەکە بەهۆی خێرا لێخوڕین و بێئاگایی روویداوە و ژمارەیەک لە قوربانییەکانیش مامۆستای زانکۆ بوون. 


AM:09:31:16/04/2022