لە هەولێر ئاو چووە چەند ماڵێکەوە
تیمەکانی فریاکەوتن کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشیەوە
کەشناسی رایگەیاند لە هەولێر و ناوچەکانی دەوربەری زیاتر لە ٢٠ ملم بارانباریووە، بەهۆی ئەم بارانبارینەوە لە چەند شوێنێک لافاو هەستاوەو ئاویش لە ناوچەی شاوێس چۆتە چەند ماڵێکەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " لە ناوچەی شاوێسی نزیک هەولێر ئاو چۆتە چەند ماڵێکەوە، وەک لەو ڤیدیۆیەدا دەردەکەوێت کە دەستی ماڵپەڕەکە کەوتووە.
هەروەها رێگای پیرمام - هەولێر رێگری بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبیلەکان دروستبووە.
تیمەکانی فریاکەوتن بۆ بەرگرتن لە هەر روداوێکی نەخوازراو خرانە حاڵەتی ئامادە باشیەوە.
PM:10:53:25/04/2022