ماوەی سێ ڕۆژە له‌سه‌ر خواستی لاهورى شێخ جه‌نگى خواردن به‌سه‌ر ماڵى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌تەکاندا
دابه‌ش ده‌كرێت لە گەرمیان.
سەر پەرشتیاری خێرخوازییەکەی لاهور شێخ
جەنگی ستار ڕایگەیاند " هه‌رچه‌ند له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوو هێزه ئه‌مينه‌كان ڕێگربوون
له ئێوارخوانێك بۆ به‌ربانگكردنه‌وه‌ى ١٢٠٠ كه‌س به‌ڵام ئێمه وه‌ك تيمى لاهور شێخ
جه‌نگى له‌خزمه‌تى خه‌ڵكى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت به‌رده‌وام ده‌بين ، ئەوەشی ڕاگەیاند، ماوه‌ى سێ ڕۆژه له دابه‌شكردنى خواردن به‌سه‌ر
ماڵى هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ت له‌ڕێگه‌ى ڕێكخراوه خێرخوازيه‌كانه‌وه به‌رده‌وامين ، ئێمه هه‌ربه‌رده‌وام ده‌بين له هاوكارى كردنى خه‌ڵكى هه‌ژارى و
كه‌م ده‌رامه‌ت.