نەڤید زەردی ئەمشەو
٣٠ی نیسان شەممە، لە ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە، سبەی شەو گۆرانییەکی نوێ بەناوی جەژنە بڵآو دەکاتەوە.
نەڤید زەردی لە
ئەکاونتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردەوە ە ڕایگەیاند "سبەی شەو ٣١ی نیسان
یەکشەمە، گۆرانی (جەژنە) کاتژمێر ۸:٠٠ بە کاتی باشووری
کوردستان لە کەناڵی یوتیوبی من پێشکەشتان دەبێت".
وتیشی "گەورەترین پڕۆژەی کلیپی گۆرانی کوردیە
کە تا ئێستا لە کوردستان ئەنجام درابێت و زیاتر لە ۲٥٠ کەس لە پێش و پاشی کامێرا زەحمەتیان بۆ کێشاوە".
دەشڵێت "هیوادارم
جێگای ڕەزامەندی هەموو لایەک بێت و لە سەدان جەژن بیرەوەری جوانتان بۆ دروست کات".