شیرین جەژنانەی هەیە

گۆرانبێژی بەناوبانگی میسری شیرین بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە، جەژنانەی خۆی پێشكەش بە جەماوەرەكەی دەكات.
شیرین كۆتای هێناوە بە كارەكانی دواین كلیپی بۆ گۆرانی (ومین یختار) لە ڕۆژانی جەژندا بڵاویدەكاتەوە.
شیرین ئاماژە بەوە دەكات كە لەم كلیپەدا جیاواز لە كارەكانی پێوتری و بە ستایلێكی نوێوە دەردەكەوێت و كلیپەكەش  بە یەكێك لە باشترین كارەكانی ناودەبات، كە دەرهێنەرێكی ئۆكرانی بەناوی سوریوزا كارەكانی بۆ ئەنجامداوە.
(ومین یختار) یەكێك بوو لە گۆرانییەكانی دواین ئەلبومی شیرین كە لە سەرەتای ساڵی 2014 بڵاویكردەوە و سەركەوتێكی باشی بەدەستهێناو لە تۆڕی كۆمەڵایەتی یوتوب زیاتر لە 80 ملیۆن گوێگری هەبوو.




PM:01:17:27/07/2014