پۆلیسی سلێمانی: لە ڕۆژانی جەژندا حاڵەتی نەخوازراو ڕووی نەداوە

پۆلیسی سلێمانی بڵاوی کردەوە، لە سێ ڕۆژی جەژندا هیچ روداوێکی نەخوازراو لە سنورەکەدا روینەداوە هەربۆیە پلانی ئەمنی بە سەر کەوتووت جێبەجێ کرا.

ئەمڕۆ ٥ی ئایار پێنج شيممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە،" پاڵپشت بەو پلانە ئەمنیەی بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزان داڕێژرابو، ھیچ ڕوداوێکی نەخوازراو لەڕۆژانی جەژندا لەشاری سلێمانی تۆمارنەکراو پلانەکە بەسەرکەوتویی جێبەجێکرا، باسی ئەوەشی کرد، سەرباری ھاتنی ژمارەیەکی زۆری گەشتیار بۆ سنوری پارێزگای سلێمانی کە بەپێی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی كە ٣٠ ھەزار گەشتیار لەڕۆژانی جەژندا ھاتونەتە شاری سلێمانی، بەڵام خۆشبەختانە ئەو پلانە ئەمنیەی بۆ ڕۆژانی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز داڕێژرا، بەسەرکەوتوویی جێبەجێکرا".

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە،" سوپاسی ھاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کە ھەمیشە ھاوکار و پشتیوانی ھێزەکانی پۆلیس و ھێزەئەمنییەکانی تر بون بۆ پاراستنی زیاتری ھێمنیی و سەقامگیریی زیاتری ئارامیی شارەکەمان".

پێشتر و لە ١ی ئەم مانگەدا، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ھاوڵاتیان و دانیشتوانی خۆشەویستی پارێزگای سلێمانی دڵنیا دەکەینەوە کە بەسەرپەرشتی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بەش و بنکەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان لەسەرجەم قەزاو ناحیەکان لەحاڵەتی ئامادەباشی زیاتردان بۆ پاراستنی سەرو ماڵیان، بۆئەوەی ھاوڵاتیان لەدۆخێکی ئارام و ھێمندا کاتەکانیان لەڕۆژانی جەژندا بەخۆشی و ئارامییەوە بەسەرببەن".

 

 

 

 



PM:02:40:05/05/2022