مەریوان قانع: دونیای ئێمـە گیری خواردووە بەدەست دەستەیەکی حوکمڕان‌و سیاسی دزو جەردەوە

رۆشنبیر مەریوانی وریا قانع دەلێت "کۆمەڵگای ئێمە گیری خواردووە بەدەست دەستەیەکی  حوکمران و سیاسی دواکەوتوو نەخوێندەوار و دزو جەردەو نابەرپرسەوە".
مەریوان قانع لەسەر پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەلآیەتی فەیس بووک سەرنجێکی کورتی بە ناو نیشانی(کێ دونیای ئێمەی ناشیرین کردوە؟) نووسیویەتی " من سەر بەو بەشە لە ڕۆشنبیران نیم کە کۆمەڵگای ئێمە بە " جاهیل " و " مێگەل " و " ستەمگەر " ناو دەبەن، من تا ئێستا چەندینجار وتومەو ئامادەشم چەندینجاری تر بیڵێمەوە کە کۆمەلگای ئێمە لەو گروپە داخراوە حوکمڕان و دەسەڵاتدارەی وڵاتەکە بەڕێوە دەبەن،خوێندەوارتر،بەرپرسیاتر،لێبوردەتر،بە ویژدانتر،بە ئەخلاقتر و کراوەترە".
مەریوانی وریا قانع لە درێژەی کۆمێنتەکەیدا دەنسوێت "کێشەی سەرەکی دونیای ئێمە گیرخواردن نییە بە دەس کۆمەڵگایەکی دواکەوتووەوە، بەڵکو گیرخواردنە بەدەس دەستەیەکی حوکمرانی و سیاسی دواکەوتوو نەخوێندەوار و دزو جەردەو نابەرپرسەوە .ئەوەشی ئەم دەستە حوکمرانەی لە دونیای ئێمەدا پاراستوە، دەنگدەران نین،بەڵکو ئەو هێزە سەربازی و ئەمنی و ئابوریە گەورەیەیە کە دروستیان کردووە". 
ئەم نووسینەی مەریوان قانع بەشێکە لەنوسینێکی کۆنی ئەو رۆشنبیرە کە سەرلەنوێ پەیجی خوێنەرانی ئەو نوسەرە لەفەیس بووک کەپەیجێکی تایبەتە بە نوسینەکانی ئەو دایانناوەتەوە.



PM:11:04:27/07/2014