کەناڵی ئێن ئاڕ تی ڕایدەگەیەنێت" خاوەندارێتی پەیجەکە لە دەست ئێمەدا نەماوە و تەنها ئەدمینی پەیج ماوە".
کەناڵی ئێن ئاڕ تی لە هەواڵێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە" کەمێک بەر لە ئێستا، ھەڵمەتێکی نائەخلاقی و دوور لە ھەموو بەھاکان کراوەتە سەر پەیجی سەرەکی ئێن ئاڕ تی و بەشێک لە پۆستەکانی سڕدراوەتەوە و پەیجەکە هاککراوە".
ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا خاوەندارێتی پەیجی ئێن ئاڕ تی (page owner) لە دەست ئێمەدا نەماوە و تەنها ئەدمینی پەیج ماوە، هاوکات لەئێستادا لە ھەوڵی گەڕاندنەوەی پەیجی ئێن ئاڕ تی داین، گرتن و سوتاندن ئێن ئاڕتی رانەگرت و ئەم رەفتارەش بەھێزترمان دەکات.