مامۆستا عەزیز گەردی، نوسەر و وەرگێڕی ناوداری
کورد ناساغە وباری تەندروستی ناجێگیرە و ماوەیەكە لە نەخۆشخانەیە.
مامۆستا عەزیز گەردی ئەو سوارچاکە ی نیوسەدە زیاترە
خزمەت بە نوسین و ئەدەبی کوردی دەکات و شاکارە جیھانیەکانی بۆ وەرگێڕاوین بۆ سەر
زمانی کوردی و چەندین نەوە قەرزاری ئەوین، ماوەیەکە ناساغە و بەمەبەستی وەرگرتنی
چارەسەر ماوەیەکە لە نەخۆشخانەیە و لەژێر چاودێری پزیشکدایە.
عەزیز گەردی، لە ساڵی ١٩٤٨لە بەحرکە لەدایکبووە،
زیاد لە ٣٦ کتێب و بەرهەمی ئەدەبی گرنگی جیهانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی، هەروەها
ماوەیەك لە کۆلێژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر مامۆستا بووە و لەرێگەی بەرهەمەکانییەوە
خزمەتێکی گەورەی زمانی کوردی کردووە.
مامۆستا عەزیز گەردی چەند بەرهەمێکی تایبەت بەخۆی
هەیە، لەوانە (رەوانبێژی لە ئەدەبی کوردیدا، ئەدەب و رەخنە، ئەدەبی بێگانان، پیاوێك،
سەروا، کێشی شیعری کلاسیکی کوردی).