ناوی یەکەم گەشتیارى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى سلێمانى ئاشکراکرا

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی شاری سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ناوی یەكەم گەشتیاری سەرەتای كردنەوەی فڕۆكەخانەكەی ئاشكراکرد. 

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" مێژوو گرنگی تایبەتمەندی خۆی هەیە بۆ هەموو دامەزراوەیەك، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش دوای هەوڵ و ماندبووبوونی دڵسۆزانی گەلەكەمان لە بونیادنانی ئەم دامەزراوە گرنگەی هەرێمی كوردستان لە ٢٠ی تەموزی ساڵی ٢٠٠٥ كرایەوە، بە تێپەڕبوونی كات و بەردەوامبوون لە خزمەتكردنی گشتی و گەشتیاران بەتایبەتی برەودانی بەردەوام بۆ پێشخستنی فڕۆكەخانە". 
ئەوەشی خستەڕوو، ئەمڕۆ خۆشحاڵبووین بە ناردنی پاسپۆرتی یەكەمین گەشتیاری فڕۆكەخانەكەمان بەناوی (دڵشاد محەمەد ساڵح) كە لە ٢٠ی ٧ی ٢٠٠٥دا وەك یەكەمین هاوڵاتی داخڵی فڕۆكەخانە بووە، لێرەدا هیوای تەمەندرێژی و لەش ساغى بۆ دەخوازین و ئێمەش بەڵێنی بەردەوامی لە خزمەت دەدەین. 


PM:03:50:05/06/2022