سەدر لە هاوپەیمانی سێقۆڵی كشایەوە


موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەرد فەرمانی بە پەرلەمانتارەكانی كرد نامەی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەشی سەرۆكی پەرلەمان بكەن، هەروەها لە هاوپەیمانی سێقۆڵی كشایەوە و جەعفەر سەدریشی لە كاندییدكردن بۆ سەرۆك وەزیران كشاندەوە.  

دوای ئەوەی ئەمشەو موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەرد فەرمانی بە پەرلەمانتارەكانی كرد نامەی دەستلەكاركێشانەوە پێشكەشی سەرۆكی پەرلەمان بكەن، ئەوانیش داواكەیان جێبەجێكرد و نامەكانیان رادەستی محەمەد حەلبوسی كرد، ئەویش رەزامەندی لەسەر دەستلەكاركێشانەوەكان دەربڕی.

فراكسیۆنی سەدر گەورەترین فراكسیۆنی پەرلەمانی عێراق كە لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق كە لە مانگی 10ی ساڵی رابردوو بەڕێوەچوو 73 كورسی لە كۆی 329 كورسی پەرلەمان بەدەستهێنا.

رەوتی سەدر رێككەوتنی لەگەڵ محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر، براوەكانی سوونە و پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی هەبوو، هەر بەهۆی ئەو هاوپەیمانیەشەوە حەلبوسی كرایە سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.




PM:08:13:12/06/2022