هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش: سەركردەیەكی داعشمان دەستگیركرد


هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایدەگەیەنێت "لە ئۆپەراسیۆنێكی دابەزینی ئاسمانیدا سەركردەیەكی باڵای داعشمان لە سوریا دەستگیر كردووە".

هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە "بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزەكانمان لە ئۆپەراسیۆنێكی دابەزینی ئاسمانیدا، سەركردەیەكی باڵای داعشمان لە سووریا دەستگیركردووە كە هاوئاهەنگیكار و شارەزایەكی بەئەزموونی دروستكردنی بۆمب بووە".
 
هەر بەپێی راگەیەنراوەكە  "بە وردی پلان بۆ ئۆپەراسیۆنەكە دانرابوو بۆئەوەی هیچ زیانێك بە خەڵكی سڤیل یان فڕۆكە و كەلوپەلە سەربازییەكانی دیكەی هاوپەیمانی نەگات."





AM:09:37:16/06/2022