یەکەمین کاروانی حاجیانی کوردستان گەیشتە مەککە

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و ئیرشاد لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایگەیاند "لە مەککەی پیرۆز بە گوڵ و دیاری پێشوازی لە یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم دەكرێت".

ئەمڕۆ دووشەممە، كاروان ستونی، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و ئیرشاد لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایگەیاند، دوای مانەوەیان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، ئەمڕۆ یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان گەیشتە شاری مەککەی پیرۆز و لەویش بە گوڵ و دیاری پێشوازییان لێکرا، وتیشی تا  ئێستا زۆربەی حاجیانی کوردستان بە مەبەستی بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج گەیشتوونەتە سعودیە و لە ڕۆژی چوار شەممە ٢٢/٦/٢٠٢٢ تەواوی حاجیانی کوردستان دەگەنە سعودیە.

شێخ نیاز ڕاغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان وتی، "ئەمساڵ بەهۆی ڕێكاری خۆپارێزی تەندروستییەوە ٤٣%ی حاجییان دەتوانن بچن بۆ حەج و بەو پێیەش پشكی هەرێمی كوردستان 2 هەزار و ١٢٠حاجییە و لەڕێگەی 45 كۆمپانیاوە گەشتەكان ئەنجام دەدرێن و تێچووی هەر حاجییەكیش ٤٧٠٠ دۆلارە".

جەختیشی كردەوە، سەرجەم پێداویستییەكانی حاجییان لە خواردن و شوێنی مانەوە و هۆیەكانی گواستنەوە و پێویستی پزیشكی دابین كراوە و لەماوەی ڕابردووشدا بۆ ئەو ئامادەكارییانە دوو هەفتە چوومە سعودیە.



PM:07:09:21/06/2022