ئەمەریکا ئامانجی سەردانی وەفدە باڵاکەی بۆ هەولێر و بەغدا ئاشکرا دەکات

دۆستی کورد لینزی گراهام و وەفدێکی ئەمەریکی باڵا لە هەفتەی رابردوودا سەردانی بەغداو هەولێریان کرد، ئەمەریکا ئامانجی ئەو سەردانە ئاشکرا دەکات.

ئەلینا رۆمەناوسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە هەژماری خۆی لە تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوەو ئامانجی سەردانی شاندی باڵای وڵاتەکەی بە سەرۆکایەتی سیناتۆر لینزی گراهام بۆ هەولێر و بەغدا ئاشکرا کرد.

لە تویتەی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق هاتووە" شاندەکەی ئەمریکا بە هەولێر و بەغدای راگەیاندووە، ئەمریکا پابەندە لە پشتیوانی کردنی عێراق و هەرێمێکی دیموکراسی بەهێز.

هەروەها هاتووشە "واشنتن باوەڕی بە توانای هەولێر و بەغدا هەیە بۆ بونیادنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی به‌هێز له‌ناوچه‌كه‌دا".

لێرەوە جۆینی تێلیگرامی سپی بکە..


٥ی مانگی تەموز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی ‏هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له‌ لینزی گراهام، سیناتۆری ئه‌مریكی و شاندێكی یاوه‌ری كرد و رایگه‌یاند، كلیلی سه‌قامگیری و چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی عێراق، ‏چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایه‌ به‌ گفتوگۆ و به‌پێی ده‌ستور.‏



AM:09:15:12/07/2022