وێنە.. بانە شێروان لە لەندەنە


گۆرانیبێژی لاو بانە شێروان ماوەیەک وندەبێت و دواتر لە رێگای وێنەکانیەوە لە لەندەن دەردەکەوێت.

بانە کە لەسەر تەرزێکی بیانی گۆرانی دەڵێت و ناو بەناو بە زمانی ئینگلیزیش گۆرانی دەڵێت، لە نوێ دەرکەوتنیدا لە لەندەنەوە سەرهەڵدەداتەوەو، لە هەندێک وێنەدا لە بارێکی ئاساییدا دەردەکەوێت، لە ژمارەیەکی تر وێنەکانیدا سەرقاڵی کاری هونەرییە.

بانە شیروان که‌ ئێستا تەمەنی ٢٠ ساڵە و، کە ١٨ ساڵ بوو بە تەمەن بچووکترین بەشداربووی کورد ئایدڵ بوو، هەرچەندە چەند قۆناغی بەسەرکەوتووی بڕی، بەڵام سەرباری گەیشتنی بە‌ فیناڵ نه‌یتوانی پله‌ی یه‌که‌م به‌ده‌ست بێنێت، بەڵام بەردەوامە لە کاری هونەری لە چەند ساڵی رابردوودا هونەرو جەماوەرەکەی لە هەڵکشاندایە.



AM:09:49:24/07/2022